شارێک دروستدەکرێت کە لەسەر ئاو دەجوڵێت

گروپێک لە دیزاینەرانی ئیتاڵی لە هەوڵی دروستکردنی شارێکدان کە هاوشێوەی کیسەڵە و لەسەر ئاوە، هەروەها توانای جووڵەی هەیە بەناو ئاوەکەدا، ئەو شارە دەتوانێت 60 کەسی تێدا نیشتەجێ ببێت. 

شارەکە لەلایەن کۆمپانیای لازارینی دیزاین ستۆدیۆوە دیزاین دەکرێت و درێژییەکەی 550 مەتر و پانییەکەی 609 مەترە، لەناو شارەکەدا شوێنی بازاڕکردن، هۆتێل، باخچە و تەنانەت فڕۆکەخانەیەکی بچووکیشی تێدایە.

کارکردن لە پرۆژەکەدا لە ساڵی 2023 دەستپێدەکات و ماوەی هەشت ساڵ بەردەوام دەبێت.

پێشبینیی دەکرێت تێچووی پڕۆژەکە بگاتە هەشت ملیار دۆلار.

پڕۆژەکە وزە لە کۆمەڵێکی زۆر لە پلێتی وزەی خۆرەوە وەردەگرێت کە بە نۆ بزوێنەر کاردەکات بە توانای 16 هەزار و 800 توانا ئەسپ.

بابەتی پێشتر

سەماكارێك لە بەغداد لەلایەن براكەیەوە كوژرا

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد لەگەڵ قەیس خەزعەلی و رەییان كلدانی كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share