لەڕێی ئەو كەپسولەی بەرەو مانگ ئاراستەكراوە، نوێترین وێنەی هەسارەی زەوی لە دوورەوە بڵاوكرایەوە.
دیمەنەكە چوارشەممەی رابردوو 16ی تشرینی دووەم لە دووریی نزیكەی 90 هەزار كیلۆمەتر لە هەسارەی زەوییەوە لەرێی كامێرایەك جێگیركراو لەسەر كەپسولی ئۆریۆن تۆماركراوە و لەلایەن ئاژانسی بۆشاییگەری ئەمریكی (ناسا)ەوە بڵاوكرایەوە.
15ی ئەم مانگە كەپسولەكە لەڕێی (ئێس ئێل ئێس)ی بەهێزترین مووشەكی جیهانەوە رەوانەكرا بۆ جێگیركردنی لە نزیك خولگەی مانگ.
New views of planet Earth from @NASA_Orion as #Artemis I journeys to the Moon. Orion is 9.5 hours into a 25.5-day test flight. pic.twitter.com/CBaA4ZOK4X
— NASA (@NASA) November 16, 2022