ئهو چوار سهربازهى عێراق كه لە لایەن تیرۆریستانەوە لە پارێزگای كەركوك کوژران، تهرمەكانیان له فڕۆكهخانهى كهركوكهوه بەرەو بەغداد بەڕێكران.
ئەمڕۆ شەممە لە سنووری گوندی چیمەن لە پارێزگای کەرکوک، لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆریستیدا چوار سەربازی سوپای عێراق کوژران.
عامر نوری وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک لەبارەی رووداوەكەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “تەرمی چوار سەربازەكە لە نزیک بازگەی چیمەن بە کوژراوی دۆزراونەتەوە”.
كوژرانی ئەو سەربازانە كاردانەوەی فراوانی لە عێراقدا بەدوای خۆیدا هێناوە، هەریەك لە سەرۆك وەزیران و وەزیری بەرگری لیژنەی لێكۆڵینەوەیان پێكهێناوە و داوای پێداچوونەوە بە بڵاوبوونەوەی هێز لە ناوچەكە دەكرێت.