سەرۆکی هەرێم لە سلێمانی بەشداری لە پرسەی قوربانیانی تەقینەوەکەدا دەکات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان

بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی وەفدێک بگاتە شاری سلێمانی و بەشداری لە پرسەی قوربانیانی تەقینەوەکەی گەڕەکی کازیوەدا بکات.

بە پێی ئەو زانیاریانەی دەست تۆڕی میدیایی کەوتووە، بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بگاتە شاری سلێمانی و بەشداری لە پرسەی ئەو 15 کەسەدا بکات کە لە رووداوی تەقینەوەکەی شەوی پێنجشەممەی سلێمانی بوونە قوربانی”.

شەوی پێنجشەممە 17 ی تشرینی دووەم، لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی بە هۆی غازی LPG  یەوە تەقینەوە لە خانوویەکی سێ نهۆمیدا روویدا، لە ئەنجامدا 15 کەس گیانیان لەدەستدا و 13 ی دیکەش برینداربوون.

بەیانی ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا تەرمی قوربانییەکان لە گۆڕستانی کەڵەکن بەخاکسپێردران.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە بەغداد: ئەمڕۆ تەیف سامی واژوو لەسەر نووسراوی ناردنی مووچە دەکات

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغداد رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ وەزیری دارایی عێراق بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان…
Total
0
Share