دوو زانکۆی حکومیی دیکە لە هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، پرۆپۆزەڵی کردنەوەی دوو زانکۆی حکومیی دیکەیان پەسەندکردووە و پێشنیازەکە بەرزدەکەنەوە بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاشکرایکرد، کردنەوەی هەردوو زانکۆی “پۆلیتەکنیکی گەرمیان و زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان” لەلایەن ئەنجومەنی وەزارەتەکەوە پەسەندکراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، کردنەوەی زانکۆکان بۆ فراوانکردنی خوێندنى تەکنیکى و بوارى زانستە کردارییەکان لەهەرێمى کوردستان.

ئەوەش هاتووە، کە پێشنیازی کردنەوەی ئەو دوو زانکۆیە بەرزدەکرێتەوە بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بەمەبەستی پەسەندکردنی کۆتایی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا خێراتر دەكرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا خێراتردەكرێت. بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست…
Total
0
Share