ئەڵمانیا.. بۆمبێكی زەبەلاحی جەنگی دووەمی جیهان هەزاران كەس ئاوارە دەكات

دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا، 13 هەزار كەسیان لە شاری فرانكفۆرت لە ماڵ و شوێنكارەكانیان دوورخستەوە، هۆكارەكەش پەیوەندی بە بۆمبێكی سەردەمی جەنگی دووەمی جیهانەوە هەیە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 6ی كانونی یەكەم، دسەڵاتداران لە ناوچەی غالوس لە شاری فرانكفۆرت سەرباری دوورخستنەوەی دانیشتووان، بازنەیەكی ئەمنییان بە دووریی 700 مەتر بە دەوری باڵەخانەیەكدا دروستكرد، باڵەخانەكە بۆمبێكی تیادا دۆزراوەتەوە كە كێشەكەی 500 كیلۆگرامە و پاشماوەی جەنگی دووەمی جیهانە.

سەرچاوەكانی هەواڵ لە ئەڵمانیا بڵاویانكردووەتەوە كە ئەوە یەكەم بۆمبی لەو شێوەیە نییە كە لەو شارەدا دەدۆزرێتەوە، پێشتریش چەندین بۆمبی سەردەمی جەنگی دووەمی جیهان لە فرانكفۆرت دا دۆزراونەتەوە، بەوپێیەی شارەكە لە سەروبەندی ئەو جەنگەدا، پایتەختی دارایی ئەڵمانیا بووە و هێزەكانی هاوپەیمانان بە چڕیی بۆردومان و تۆپبارانیان كردووە.

بابەتی پێشتر

شیفێڵد یونایتد 1-2 لیستەر سیتی

بابەتی دواتر

لیژنەی دارایی: ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد دادپەروەرانەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم: چەند هێرشێکمان پوچەڵکردەوە کە لەلایەن گروپە تیرۆریستییەکانەوە پیلانی بۆدانرابوو

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 26ی تشرینی یەکەم، ڕایگەیاند کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەند هێرشێکییان پوچەڵکردووەتەوە کە…
Total
0
Share