شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین عێراق دەگرێتەوە

بارانبارین لە زۆرینەی شارەكاندا دەستپێدەكات

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، تا رۆژی چوارشەممە کەشوهەوا بە جێگری دەمێنێتەوە و لەدوای ئەوەش شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین ناوچەکە دەگرێتەوە.

دەستەی کەشناسی عێراق ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردووەتەوە، “ئەمڕۆ شەممە لە بەشێک لە ناوچەکانی عێراق نیمچە هەور دەبێت و لە بەشێکی دیکەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو چەند پلەیەک بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “سبەی یەکشەممە پلەکانی گەرما بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن لە زۆرینەی ناوچەکان ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە بەغداد و دیالە و ئەنبار و ناسرییە 23 پلە دەبێت، لە کەربەلا و بابل و دیوانییە و میسان و موسەننا و بەسرە 24 پلە دەبن، لە سلێمانی 17 پلە و لە هەولێر 19 پلە و لە نەجەفیش 25 پلە دەبێت”.

ئاشکراشی کردووە، “پلەکانی گەرما و کەشوهەوا بەو شێوەیە بە جێگیری دەمێننەوە، بەڵام لە رۆژی سێشەممەوە پلەکانی گەرما تا رادەیەک نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن، رۆژی چوارشەممە ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچەکانی باکوور و رۆژئاوا بارانبارین دەستپێدەکاتەوە”.

بابەتی پێشتر

ئۆپەراسیۆنی كێوماڵكردنی حەمرین لە پێنج میحوەرەوە ئەنجامدەدرێت

بابەتی دواتر

"حزبەكەت نایەوێت دۆخی دارایی خەڵك باشبێت"<br> دوو پسپۆر وەڵامی وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی دەدەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق كەشتیی گەورە دەكڕێت

كەشتیگەلی عێراق گەورە دەكرێت و نەوتگوێزەرەوەی زەبەلاحی بۆ زیاددەكرێت. بڕیارە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە، كەشتییەكی گەورەی گواستنەوەی نەوت…
Total
0
Share