بەرگریی شارستانیی سلێمانی: هیچ تەرمێك لەژێر خانووە ڕووخاوەكە نەماوە

بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە شەوی ڕابردووەوە تا وەكو ئێستا 15 تەرم دەرهێندراون و 12 كەسی دیكەش برینداربوون و جەختیشدەكاتەوە هیچ تەرمێك لە ژێر خانووە ڕووخاوەكە نەما.

عەمید دیار ئیبراهیم بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا رایگەیاند، لە شەوی رابردووەوە تاوەكو ئێستا 15 كەس لە ژێر داروپەردوی خانووە ڕووخاوەكە دەرهێنراون و 12 كەسی دیكەش برینداربوون.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد بەپێی وتەی كەسوكاری قوربانییەكان سەرجەم ئەو كەسانەی لەنێو ڕووداوەكە بوون ژمارەیان 27 كەس بووە كە 15 كەسیان گیانیان لەدەستدا و 12 كەسی دیكەیان بریندارن.

بابەتی پێشتر

تائێستا 12 كەس بەهۆی تەقینەوەكەی سلێمانییەوە گیانیان لەدەستداوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی قەرەبووکردنەوەی سەرجەم زیانەکانی تەقینەوەکەی شەوی رابردوو لە ئەستۆدەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەقامێکی سلێمانی دادەخرێت

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، شەقامی بەردەم فامیلی مۆڵ بە ئاڕاستەی گەڕەکی شێخ محێدین بەربەستکراوە. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا…
Total
0
Share