قیستی خانووەکانی ئەم گەڕەکە بۆ 20 ساڵ درێژکرایەوە

قائیمقامییەتی قەزای چەمچەماڵ رایگەیاند، قیستی خانووەکانی گەڕەکی چەرموو سیتی بۆ 20 ساڵ درێژکرایەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، قائیمقامییەتی قەزای چەمچەماڵ رایگەیاند، بڕیاردرا قیستی خانووەکانی گەڕەکی چەرموو سیتی بۆ 20 ساڵ درێژبکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، کۆبوونەوەیەک دەربارەی قیستەکانی پڕۆژەی گەڕەکی چەرموو ئەنجامدراوە، لەگەڵ کێشەی شەبەکەی ئاوی پڕۆژەکە و بابەتی تاپۆکردنی خانووەکانی. هەربۆیە، بڕیاردراوە بە درێژکردنەوەی قیستەکانی پڕۆژەکە بۆ ماوەی 20 ساڵ و کاردەکرێت بۆ تاپۆکردنی خانووەکانی پڕۆژەکە و کێشەی ئاوی بەشێکی گەڕەکەکە چارەسەردەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

منداڵێک لە کەرکوک بەهۆی کاریگەریی خۆڵبارینەوە گیانیلەدەستدا

لە گوندێكی دووبز-ی كەركوك، بەهۆی كاریگەرییەكانی خۆڵبارینەوە، مندالێك گیانیلەدەستدا. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سەرچاوەیەكی ناوخۆوە گواستیەوە، منداڵێکی…
Total
0
Share