وەزیری كار چەندین زانیاری لەبارەی دۆسیەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان ئاشكرادەكات

كوێستان محەمەد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێمی كوردستان دەڵێت، لە پارێزگاكانی تری عێراقدا 100 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت هەن، كەچی لە هەرێم ژمارەیان 79 هەزارە و “بەشێكیان خاوەن پێداویستیی تایبەت نین”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ژوورێك لە ناو بەڕێوەبەرایەتیی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی لە سلێمانی كرایەوە بۆ راییكردنی مامەڵەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان.

ژوورەكە بە “هۆڵی یەك پەنجەرە” ناونراوە، لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی دیكەی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتییش كراوەتەوە، ئامانج لێی خێرا راییكردنی مامەڵەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانە كە سەرجەم مامەڵەكانیان لەو ژوورەدا تەواودەكرێن و پێویست بە سەردانی بەش و ژووری تر ناكات، هەروەها شوێنی تایبەت بە چاوەڕوانیی خاوەن پێداویستیی تایبەت لەخۆدەگرێت.

كوێستان محەمەد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێمی كوردستان، لە رێوڕەسمی كردنەوەی ژوورەكە و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “لە هەموو پارێزگاكانی تری عێراقدا 100 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت هەن، كەچی لە هەرێمی كوردستان 79 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت هەن و ئەوەش نیشانەی ئەوەیە كە بەشێكیان بە راستی خاوەن پێداویستیی تایبەت نین، بەڵكو بەو جۆرە خۆیان ناونووسكردووە”.

ئاشكرایكرد، “كەس هەیە داهاتی مانگانەی هەشت ملیۆن دینارە و 100 هەزار دیناری مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەت وەردەگرێت، لە كاتێكدا ژمارەیەكی زۆر لە خاوەن پێداویستیی تایبەت هەن کە هیچ مووچەیەکیان نییە”.

بابەتی پێشتر

سودانی دوو ملیۆن و 500 هەزار دینار لە مووچەی وەزیرەکان دەبڕێت و 20 باڵیۆزخانە دادەخات

بابەتی دواتر

ساتی لەدایکبوونی ئەستێرەیەکی بچووک ببینە.. تەمەنی 100 ساڵە و هاوشێوەی کاتژمێری لمینە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share