عەتوان عەتوانی:ئامانج لە هەمواركردنەوەی یاسای بودجە هەناردەی نەوتی هەرێمە لە رێگای بەغداوە

عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند،ئامانج لە هەمواركردنەوەی یاسای بودجە هەناردەی نەوتی هەرێمە لە رێگای بەغداوە.

عەتوان عەتوانی لە میانەی کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی لەبارەی هەمواری یاسای بودجەوە رایگەیاند، رێگایەکی دوورمان لە گفتوگۆکردن لەبارەی هەمواری یاسای بودجە بڕیوە، هەموارەکە خاڵی دەستپێک دەبێت لە بونیادنانی پەیوەندییەکی یاسایی لەنێوان حکومەتی هەرێم و فیدڕاڵ لە ئیدارەدانی سامانی نەوتی.

ئاشکراشیکرد، ئامانجمان لە پەسەندکردنی ئەم هەموارە ئەوەیە کە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بخەینە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدڕاڵ و ئەو گومانانەی لەبارەی بەقاچاخبردنییەوە هەن نەیانهێڵین.

 

وتیشی، دەمانەوێت بڕگەی یاسایی ناچار دابنێین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هەژمارکردنی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت و ناچارکردنی حکومەتی هەولێر بۆ رادەستکردنی داهاتەکان بۆ حکومەتی فیدڕاڵی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ وەرگرتنی زەوی ئەو فەرمانبەرانەی لە دەرەوەی وڵاتن و مۆڵەتیان وەرگرتووە ئاگاداردەکرێنەوە

شارەوانیی سلێمانی، بۆ وەرگرتنی زەوی ئەو فەرمانبەرانەی لە دەرەوەی وڵاتن و مۆڵەتی درێژخایەنیان وەرگرتووە ئاگاداردەکاتەوە. سەرۆکایەتیی شارەرەوانیی سلێمانی،…
Total
0
Share