سایلۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ سێشەممە، پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەستپێدەکات.
بەپێی راگەیەندراوێکی سایلۆی سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەممە دەست بە پرۆسەی بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیاران دەکرێت بۆ وەرزی 2025.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمساڵیش وەک ساڵی رابردوو گەنم وەرگرتن بە ناوچە ناوچەیە.
هاوکات ئەمڕۆ سێشەممە، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ لە سایلۆی پیرەمەگروون، پرۆسەی وەرگرتنی گەنم دەستپێدەکات و لە هەولێریش 12ـی مانگ دەستپێدەکات.
وتیشی، “هیوادارین جووتیاران پابەندبن بەو رێنماییانەی لەبارەی هێنانی گەنمەکانیان بۆ سایلۆکان، بۆیان دانراوە”.