ئاژانسی بۆشاییگەڕی ئەمریكی (ناسا) یەكەم ڤیدیۆی ئەركی (ئەرتیمیس)ی بڵاوكردەوە كە شەوی رابردوو بە ئاراستەی مانگ رەوانەكرا لەڕێی (ئێس ئێل ئێس)ی بەهێزترین مووشەكی جیهانەوە.
ڤیدیۆكە، كە كەپسولی ئۆریۆن تۆماریكردووە، وێنەیەكی قەشەنگی هەسارەی زەوی نیشاندەدات كە وردە وردە بچوك دەبێتەوە لەگەڵ دووركەوتنەوەی مووشەكەكە لێی بە خێرایی 19 هەزار كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.
پێشبینی دەكرێت ئەركی (ئەرتیمیس 1) 25 رۆژ بخایەنێت.
لەم گەشتە ئەزموونییەدا كە پاش نیو سەدە لە دوایین گەشتی ئەمریكا بۆسەر مانگ دێت لە چێوەی بەرنامەی (ئەپۆلۆ)، كەپسولی ئۆریۆن لەسەر مانگ نانیشێتەوە، بەڵكو تا نزیكەی 64 هەزار كیلۆمەتر لێی نزیكدەبێتەوە، لە ژمارەیەكی پێوانەیی ئەو كەپسولەدا كە گونجاوە بۆ نیشتەجێبوون.
As @NASA_Orion begins the #Artemis I mission to the Moon, the spacecraft captured these stunning views of our home planet. pic.twitter.com/Pzk3PDt7sd
— NASA Artemis (@NASAArtemis) November 16, 2022
We are going.
For the first time, the @NASA_SLS rocket and @NASA_Orion fly together. #Artemis I begins a new chapter in human lunar exploration. pic.twitter.com/vmC64Qgft9
— NASA (@NASA) November 16, 2022