کاپتنی ئیتاڵیا پێشبینی یاریی کۆتایی مۆندیال دەکات

بەرگریکار و کاپتنی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا، لیۆناردۆ بونۆچی پێشبینی دەکات هەڵبژاردەکانی بەڕازیل و ئەرجەنتین یاریی کۆتایی مۆندیالی 2022 بکەن.

لیۆناردۆ بونۆچی کاپتنی “سکوادرا ئازۆرا” لەبارەی مۆندیالی قەتەرەوە بە “سپۆرت میدیا سیت”ی ڕاگەیاندووە، “لەنێو پاڵێوراوەکان بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی مۆندیالی 2022، هەڵبژاردەکانی بەڕازیل و ئەرجەنتین هەڵدەبژێرم، چانسم هەبوو لەگەڵ چەندین یاریزانی بە توانای هەردوو هەڵبژاردەکە یاریم کرد، بۆیە لە مۆندیالیشدا هاندەریان دەبم، پێشبینی دەکەم یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەش لەنێوان ئەو دوو هەڵبژاردەیەدا بێت.”

هەڵبژاردەی ئیتاڵیا سەرەڕای بەدەستهێنانی ناسناوی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، بەڵام بەهۆی شکستی لە پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا، ناتوانێت بەشداریی جامی جیهانی 2022 لە قەتەر بکات.

بابەتی پێشتر

سکالۆنی: بەهێزترین هەڵبژاردە مۆندیال ناباتەوە

بابەتی دواتر

سلێمانی.. بەخێوكارانی خوێندكاران ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چیرۆکی مانێ و لیڤەرپوڵ کۆتایی هات؟

فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان لە تویتەر نووسیویەتی، “مانێ کۆتا بڕیاری خۆی بە ئیدارەی لیڤەرپوڵ ڕاگەیاندووە،…
Total
0
Share