وەزارەتی دارایی: هەواڵی ناردنی 200 ملیارەكە ناڕاستە

وەزارەتی دارایی روونكردنەوە لەبارەی هەواڵێك لە زاری وەزیرەكەیەوە دەدات دەربارەی بڕیاری حكومەتی ناوەند بۆ ناردنی 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان و بە ناڕاست ناویدەبات.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ئێواری ئەمڕۆ “هەواڵێكی بێبنەما” بڵاوكرایەوە كە گوایە ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئابوری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌دا به‌ به‌ڕێوەبه‌رانی وه‌زاره‌تی دارایی وتووه‌ كه‌ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریداوه‌ له‌ ساڵی داهاتووه‌وه‌ ده‌ست به‌ ناردنه‌وه‌ی 200 ملیار دیناری به‌شه‌ بودجه‌ی كوردستان بكاته‌وه‌.

وەزارەتەكە لە روونكردنەوەكەیدا دەڵێت، تائێستا هیچ پەیوەندییەكی نوێ لە نێوان وەزارەتی دارایی هەرێم و كابینەی نوێی حكومەتی عێراقدا نییە و نەبووە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە رۆژی دووشەممە هیچ كۆبوونەوەیەكی فەرمی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی وەزارەت نەكراوە.

لە كۆتاییشدا دووپاتیدەكاتەوە، هەواڵی ناردنی 200 ملیار دینارەكە هەواڵی ناڕاستە و وەزیری دارایی (ئاواتی شێخ جەناب) لێی بێبەرییە.

بابەتی پێشتر

محەمەد ئایدن منداڵترین فێڵبازی جیهان

بابەتی دواتر

سەرۆك كۆماری عێراق سەردانی پەرلەمانی كوردستانی كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share