(ڤیدیۆ) ئەرجەنتین بەلێدانی یەکلاکەرەوە گەیشتە کۆتایی کۆپا ئەمریکا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، چوارشەممە لە چوارچێوەی یاریەکانی قۆناغی نیوەی کۆتایی کۆپا ئەمریکا 2021، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بردنەوەی بەرامبەر کۆڵۆمبیا تۆمارکرد.

لە یاریگای نیڵتۆن سانتۆس، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ڕوبەڕوبوونەوەی نیوەی کۆتایی کۆپا ئەمریکای 2021ی بەرامبەر هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا ئەنجامدا، یارییەکە لە (90) خولەکی یاساییدا بە ئەنجامی یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات کۆتاییهات.

گۆڵی پێشەنگی ئەرجەنتین لە خولەکی حەوت لەلایەن لاوتارۆ مارتینێز، گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکەش لە خولەکی 61 لەلایەن لویس دیازەوە تۆمارکران.

https://streamable.com/gdoaqy

ناچار پەنا بۆ لێدانی یەکلاکەرەوە برا و بە لێدانی یەکلاکەرەوە لیۆ مێسی و هاوڕێیانی بە ئەنجامی (3-2) بردنەوەیان تۆمارکرد.

https://streamable.com/9vn2uo

بەپێی ئەنجامی تۆمارکراوەکە، پێکهاتەی تانگۆ بلیتی یاری کۆتایی پاڵەوانێتییە مێژوویەکەی بڕی و لەو یارییەشدا ڕوبەڕووی هەڵبژاردەی بەرازیل دەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

ئومێد خۆشناو: هاوپەیمانان دەبێت زیاتر پارێزگاری لە هەولێر بکەن

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیران پرسی ئامادەبوونی وەزیرەکانی لە دانیشتنی ڕابردووی پەرلەمان تاوتوێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share