ئەوەی لە وێنەكاندا دەبینرێت، دیمەنی تێكدانی بەشێك لە كەرەستەكانی زانكۆی سلێمانی و زیانگەیاندنە بە باڵەخانەی زانكۆ لە كاتی خۆپیشانداندا.
حەسەن باقر بەڕێوەبەری كارگێڕیی زانكۆی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “كەسانێك بە مەبەست توندوتیژی و تێكدان و پشێوییان ناوەتەوە و زیانیان بە كەرەستەكانی ناو كامپی زانكۆی سلێمانی گەیاندووە”.
بەڕێوەبەری كارگێڕیی زانكۆی سلێمانی ئاشكرایكرد، “ئەو كەسانە رووخساری خۆیان داپۆشیوە، كامێراكانی چاودێری و هاردەكانیان شكاندووە و شاشەكانی تەلەڤیزیۆن و بەشێك لە هاردەكانیان بردووە”.