گرفت بۆ نەوتی بەشێک لە هاوڵاتییان دروستدەکرێت

گرفت بۆ نەوتی ئەو هاوڵاتییانەی هەرێمی كوردستان دروستدەكرێت كە فۆرمی خۆراكیان سەر بە پارێزگای كەركوكە و سەرچاوەیەك وردەكاریی پرسەكە بۆ ئێستا دەخاتەڕوو.

سۆران حەمەجان رەشید كە بریكاری گواستنەوەی نەوتی حكومیی هاوڵاتییانە لە كەركوكەوە بۆ سلێمانی رایگەیاند، پسووڵەی وەرگرتنی نەوتی 1214 خێزانیان لایە كە بڕیاربوو لە رێگەی 253 شۆفێرەوە بگواسترێتەوە بۆ هاوڵاتییان، بەڵام رێگرییان لێدەكرێت.

ئاشكرایكرد، لە بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی بەرهەمەكانی نەوت لە كەركوك و لە لایەن ئاسایشی نیشتمانیی عێراقەوە، رێگری دەكرێت نەوت بۆ هاوڵاتییان بگوازنەوە كە زۆرینەی خێزانەكان دانیشتووی ناوشاری كەركوكن و لە كۆی 253 شۆفێر، 152ـیان نەوت بۆ هاوڵاتییانی ناوشار دەگوازنەوە.

ئەو بریكارەی گواستنەوەی نەوت بە ئێستای راگەیاند، لە رێگەی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵی چارەسەركردنی گرفتەكە دەدەن و “ئەوان لەسەر هێڵن و بەردەوامن لە هەوڵەكانیان، بەڵام تا ئێستا چارەسەرنەكراوە”.

سۆران حەمەجان بە سەرسووڕمانەوە دەپرسێت، “بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی بەرهەمەكانی نەوت لە كەركوك خوودی خۆی پسووڵەی دابەشكردنی نەوتی داوە بە هاوڵاتییان كە بۆ هەر خێزانێك 100 لیتر نەوتە، هۆكارەكەی چییە گەر هاوڵاتییەكە نەتوانێت خۆی نەوتەكە وەربگرێت و كەسێكی دیكە بەو كارە رابسپێرێت، گرفتی بۆ دروستدەكرێت و نەوتەكەی پێنادرێت؟!”.

بابەتی پێشتر

درێژترین پیاوی جیهان بۆ هاوسەر دەگەڕێت

بابەتی دواتر

سەرۆك كۆماری عێراق سەردانی هەولێر دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەرێم: لێپرسینەوە لە هەر کارمەندێک دەکرێت بە جلوبەرگی فەرمییەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خۆی نمایش بکات

بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێم راگەیەندراوێکی بۆ ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، لێپرسینەوە لە هەر…
زیاتر ببینە

كەسێك بە تای خوێنبەربوون گیانیلەدەستدا

بەرپرسێكی بەڕێوەبەرايەتی تەندروستیی كەركوك رایدەگەیەنێت، حاڵەتێكی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆماركرا. سامان یابا عەلی لێپرسراوی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی…
زیاتر ببینە

قەڵادزێ.. دوو كەس برینداركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەرین رایدەگەیەنێت كەسێك تەقەی لە دوو برا كردووە و هەردووكیان برینداركراون بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەرین،…
Total
0
Share