وەزیری كشتوكاڵی هەرێم: حكومەتی عێراق بڕیاریداوە 700 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێم وەربگرێت

وەزیری كشتوكاڵی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا وەزارەتی دارایی راسپێردرا كار لەسەر چارەسەركردنی كێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەكان بكات و دەشڵێت، “سبەی وەفدێكی وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەگاتە هەرێم سەبارەت بە كردنەوەی دەرگای سایلۆكان و وەرگرتنی گەنم لە جووتیاران”.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا باس لە چەند تەوەرێك كراون و بۆ بابەتی مووچە وەزارەتی دارایی راسپێردرا كار لەسەر چارەسەركردنی كێشەی مووچەی هێزەئەمنییەكان بكات.

وتیشی، “بڕیارە سبەی وەفدێكی وەزارەتی بازرگانیی عێراق سەردانی هەرێم بكات بە مەبەستی كردنەوەی دەرگای سایلۆكان و وەرگرتنی گەنم “.

راشیگەیاند، چەند مانگێكە لەگەڵ عێراق لە هەوڵداین بۆ ئەوەی سەرجەم گەنمی جووتیاران وەربگیرێت و حكومەتی عێراق بڕیاریداوە 700 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێم وەربگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراقییه‌.. پۆلیسی به‌ریتانیا ناسنامه‌ى بكه‌رى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى لیڤه‌رپولى دیارییكرد

پۆلیسی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند، بڕیارى ده‌ستگیركردنیان بۆ كه‌سێكى به‌ ڕه‌گه‌ز عێراقی ده‌ركردووه‌ كه‌ گومان ده‌كرێت بكه‌رى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى چه‌ند ڕۆژى…
Total
0
Share