سەرۆك كۆمار: دەبێت پشتیوانیی حكومەت بكرێت

لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق دەڵێت، پێویستە پشتیوانیی حکومەت بكرێت لە جێبەجێکردنی كارنامە خزمەتگوزارییەکەیدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکردووە لە شاندێكی مەڵبەندی بەغدادی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و دۆخی عێراق و پەیوەندیی نێوان لایەنەكان تاوتوێكراون.

بەپێی راگەیەندراوی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق، سەرۆک کۆمار بە پێویستی زانیوە کادرانی حزبی بە جۆرێك كاربكەن كە هەوڵ بۆ نزیكکردنەوەی بۆچوونەکان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بدرێت.

راگەیەندراوی سەرۆكایەتیی كۆمار دەڵێت، سەرۆك كۆمار جەختیكردووەتەوە لەسەر پێویستیی پشتیوانیکردنی حکومەت لە جێبەجێکردنی كارنامە خزمەتگوزارییەکەی بە شێوەیەک کە دەستکەوتی هەبێت و ویستەکانی گەل بە هەموو پێکهاتەکانییەوە بەدیبهێنێت.

بابەتی پێشتر

هۆشداری لەبارەی جۆرە هێلكەیەك دەدرێت كە بە كوردی دەفرۆشێتە هاوڵاتییان

بابەتی دواتر

ساكۆ بۆ پیاوانی ئایینی: مەبن بە بازرگان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share