ستێرلینگ داواکراوی ڕیاڵ مەدریدە

دووبارە ڕیاڵ مەدرید گرنگی بە ڕەحیم ستێرلینگ دەدات

داهاتووی ڕەحیم ستێرلینگی ئەستێرەی ئینگلیزی لە یانەی مانچستەر سیتی مسۆگەر نییە و بەڕێوەبەرانی ڕیاڵ مەدرید بیر لە گواستنەوەی دەکەنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی “دەیلی ستار”، ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید جارێکی دیکە گرنگییان بە ڕەحیم ستێرلینگی ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی داوە و بە نیازن لە گواستنەوەکانی 2022 بۆندی پێشکەشبکەن.

ڕەش ئەسمەرەکە لە هاوینی 2015 لە یانەی لیڤەرپوڵەوە پەیوەندی بە مانچستەر سیتیەوە کردووە، نوێترین بۆندی تاوەکو هاوینی 2023 لەگەڵ یانە شینە ئاسمانیەکە واژووکردووە، بەڵام ئۆفەری نوێکردنەوەی پێشکەشنەکراوە.

ڕەحیم ستێرلینگ، یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی

دەیلی ستار نوسیویەتی، لە ڕووی وەرزشییەوە پێپ گواردیۆلا گرنگی بە یاریزانانی وەک فیڵ فۆدین و ڕیاز مەحریز داوە، کە لە داهاتوودا دەتوانن جێگەی هێرشبەرە ئینگلیزییەکە بگرنەوە.

ستێرلینگ بە درێسی یانەی مانچستەر سیتیەوە 285 یاری ئەنجامداوە و 113 گۆڵی تۆمارکردووە و 86 گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ و ئه‌یاکس بلیتی (16)یان بڕی و سیتی ئینتەرمیلان براوه‌بوون

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، لیڤه‌رپوڵ یاریی لوتکه‌ی له‌ ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید برده‌وه‌، مان…
Total
0
Share