ئایا ئاڵتون لەسەر ڕووی مەریخ هەیە؟

هەسارەی مەریخ

زانایەكی بواری ئاسەواری تایوانی، تایبەتمەندی كارەكەی بۆ جیهانی جیۆلۆجیای پێشبینیكراو دەگۆڕێت و دەڵێت، بوونی ئاڵتونی لەسەر ڕووی مەریخ ئاشكراكردووە.

سكۆس وارنگ، زانا تایوانییەكە دەڵێت، كلۆدایك-ی ڕاستەقینە و شاخی ئاڵتونی ئاشكراكردووە پشتبەست بە خزمەتگوزاری Google Mars كە تایبەتە بەو وێنە فۆتۆگرافییانەی كەشتی ئاسمانی ئەمریكا لە نزیك هەسارە سورەكە گرتوویەتی.

ئەو باس لەوەشدەكات ئەو مادە زەردەی لە خۆردا هەیە و لە چواردەوری چاڵی (بۆمۆنۆسۆف)دایە و بەهۆی كەوتنەوەی هەسارۆچكەیەكەوە ڕوویداوە ئاڵتونە. ئەگەریش ئەو ماددە پرشنگدەرە بە ڕاستی ئاڵتون بێت زۆر ئەستەمە بڕەكەی لە بنەڕەتدا بزانرێت، لەگەڵ زانینی ئەوەی شاخی ئاڵتونی زۆر جار بۆ 12 كیلۆمەتر و پانی 3.5 كیلۆمەتر درێژدەبێتەوە.

كەواتە ئاڵتون چۆن گەیشتە ڕووی مەریخ؟ ئایە بەهۆی كەوتنەوەی هەسارۆچكەیەكی گەورە بووە، چی بووەتە هۆی دروستكردنی چاڵێك بە تیرەی 120 كیلۆمەتر؟

ڕەنگیشە هەسارۆچكەیەك بوبێتە هۆی بردنی ئاڵتون بۆ سەر ڕووی مەریخ؟ كە بەپێی زانایان هەردوو ئەگەرەكە بۆی هەیە ڕاست بێت.

بەهەرحاڵ بوونی ئاڵتون لەسەر مەریخ ئەگەر ڕاست بێت دەبێتە قەرەبووی تێچووی گەشتە ئاسمانییەكان بۆ هەسارە سورەكە زۆر بە ئاسانی.

بابەتی پێشتر

پێویستە یوڤانتۆس کریستیانۆ بفرۆشێت؟

بابەتی دواتر

هۆشداری لەچالاكبوونەوەی داعش دەدرێت.. 'تیرۆر' لەڕۆژئاوای كوردستان زیادیكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share