لەبارەی پیسبوونی ئاوی دەربەندیخانەوە هۆشداری دەدرێت

لە یاداشتێكدا، كە ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كردووە و داوادەكات بدرێتە حكومەتیش، پەرلەمانتارێكی كوردستان لەبارەی پیسبوونی ئاوی دەربەندیخانەوە هۆشداری دەدات.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، یاداشتێكی ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كردووە و ڕایگەیاندووە، “ئاوی دەریاچەی دەربەندیخان بەشێوەیەکی مەترسیدار پیسبووە و مەترسیی گەورەی چەندین نەخۆشیی ھەیە، لەوانە شێرپەنجە”.

عەلی حەمەساڵح ئەوەشی خستوەتەڕوو، “پاشماوەی پاڵاوگە و گۆڕەپانی نەوت و تێزابی تانجەرۆ و سلێمانی و ئێران، دەچێتە دەریاچەی دەربەندیخانەوە و بڕێکی زۆر قورقۆشمی تێدایە، شەش ڕۆژ جارێکیش ئەم ئاوە بەسەر ھاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت بەبێ ھیچ فلتەرێک”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “بەپێی پشکنینەکان ئەو ئاوە، نەک بۆ خواردنەوە، بەڵكو بۆ ھیچ بەکارھێنانێک نابێت و نەخۆشیی پێست دروستدەکات”.

پەرلەمانتارەكەی كوردستان داواشی كردووە، یاداشتەی ئاڕاستەی حكومەتی هەرێم بكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: گرێبەستی ئەلیکترۆنی دوای 60 رۆژ لە ئەنجامنەدانی مامەڵەکەی رۆژی 10 هەزار دینار سزای دارایی دەچێتەسەر

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو کەسانەی گرێبەستی ئەلیکترۆنی دەکەن، پێویستە لە ماوەی کەمتر لە 60 رۆژدا مامەڵەکانی تەواوبکەن…
Total
0
Share