ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی هەڵهاتوو رادەگەیەنێت

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە

ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی كەسێك رادەگەیەنێت كە تۆمەتبارە بە كوشتنی سێ ئەندامی خێزانەكەی.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەلایەن هێزەكانیانەوە لە هەولێر تۆمەتبارێکی هەڵاتوو بە ناوی (ع.م.ه.) دەستگیركرا كە تۆمەتبارە بە کوشتنی سێ ئەندامی خێزانەکەی لە شاری بەغداد.

تۆمەتبار لەدایکبووی ساڵی 1999 و دانیشتووی شاری بەغدادە، سێشەممەی رابردوو 8ی ئەم مانگە (تشرینی دووەم) دایکی بەناوی (زەهرا) و دوو خوشکی دیکەی بەناوەکانی (دوعا و بوشرا) دەکوژێت، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوەكەی ئاسایشدا هاتووە.

دەشڵێت، دوای ئەنجامدانی تاوانەکە هەڵدێت بۆ هەرێمی کوردستان بە مەبەستی خۆدەربازکردن لە دەست هێزە ئەمنییەکان و هەڵاتن بۆ دەرەوەی وڵات.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشكرایكرد، ئەو كوڕەی سێ ڕۆژ لەمەوبەر دایك و دوو خوشكی خۆی لە بەغداد كوشت، لە هەرێمی كوردستان لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دەستگیركرا.

بابەتی پێشتر

فاو: تێچووی هاوردەكردنی خۆراك لە جیهاندا بۆ ئاستی پێوانەیی بەرزدەبێتەوە

بابەتی دواتر

قەتەر.. وڵاتێکی بچووک کە بیر لە هەزاران خەونی گەورە دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share