تۆمەتبارێكی رووداوەكەی سپایكەر لە لوبنانەوە دەگەڕێندرێتەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق گەڕاندنەوەی یەكێك لە تۆمەتبارانی تاوانی سپایكەر لە لوبنانەوە رادەگەیەنێت.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، هێزەكانی پۆلیسی ئینتەرپوڵ سەر بە بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی عەرەبی و نێودەوڵەتیی وەزارەتی ناوخۆ، پاش هەوڵ و بەدواداچوونی هەواڵگریی، سەركەوتووبوو لە گەڕاندنەوەی (ع.ی.س.) تۆمەتبار بە تاوانی سپایكەر و داواكراو بەپێی ئەحكامی ماددەی 4ی تیرۆر، لە لوبنانەوە.

ئاشكراشیكردووە، گەڕاندنەوەی ئەو تۆمەتبارە بە هاوكاریی نێوان باڵیۆزخانەی عێراق لە لوبنان و دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق و بە هەماهەنگی بووە لەگەڵ ئینتەرپوڵی لوبنان.

لە ساڵی 2014 دوای ئەوەی گروپی داعش شاری تكریت-ی ناوەندی پارێزگای سەڵاحەدین-ی كۆنتڕۆڵكرد، ژمارەیەكی زۆر لە خوێندكارانی سەربازی لە بنكەی “سپایكەر” لە سنووری ئەو پارێزگایە بەدیل گرت و نزیكەی هەزار و 700 كەسیانی كۆمەڵكوژ كرد و تەرمی زۆرینەیانی هەڵدایە رووباری دیجلەوە.

بابەتی پێشتر

لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 24 هەزار بیری هەڵكەندراوی ئاو هەن

بابەتی دواتر

بەخێوكردنی تیمساح-ی لە باپیرانەوە بۆ ماوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share