بەخێوكردنی تیمساح-ی لە باپیرانەوە بۆ ماوەتەوە

رۆبێرت ئیروین لە هەمان شوێندا هەمان كار دەكات كە ستیڤن ئیروین-ی باوكی بەر لە 15 ساڵ ئەنجامیدەدا.

ستیڤن رۆبێرت ئیروین-ی باوكی (22ی شوباتی 1962 – 4ی ئەیلولی 2006)، نازناوی “راوچیی تیمساح”ی لێنرابوو، پارێزەری باخچەی ئاژەڵان، پارێزەر، کەسایەتیی تەلەفزیۆنی، شارەزای ئاژەڵە کێوییەکان و ژینگەپارێزی ئوسترالی بووە.

ئیروین لە دەوری تیمساح و پەلەوەرەکانی دیكە گەورە بووە و لەلایەن بۆبی باوکیەوە سەبارەت بەوانە پەروەردە كراوە. ناوبانگێکی جیهانی بەدەستهێنا لە زنجیرە تەلەفزیۆنییەکەی راوچیی تیمساح (1996-2007)، زنجیرەیەکی بەڵگەنامەیی گیانلەبەرە کێوییەکان کە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا پەخشدەكرا و لەگەڵ تێری-ی هاوسەرەکەیدا بە هاوبەشی میواندارییان دەکرد. ئەوان خاوەن و بەڕێوەبەری باخچەی ئاژەڵانی ئوسترالیا بوون، كە لە باوكییەوە بۆی مابووەوە.

لە ساڵی 2006 لە کاتی وێنەگرتنی فیلمێکی دیکۆمێنتاری ئیروین برینداربوو و دواتر بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا.

ژمارەیەکی زۆر لە پارکەکان، باخچەی ئاژەڵان، شەقامەکان، کەشتیی MY Steve Irwin، جۆرێكی مارمێلکە Crikey steveirwini و ئەستێرە بچووکەکەی 57567 Crikey بە شەرەفی ئەوەوە ناونراون. خێزانی ئیروین بەردەوامن لە بەڕێوەبردنی باخچەی ئاژەڵانی ئوسترالیا و وێنەی كوڕەكەشی سەلمێنەری ئەوەیە.

بابەتی پێشتر

تۆمەتبارێكی رووداوەكەی سپایكەر لە لوبنانەوە دەگەڕێندرێتەوە

بابەتی دواتر

لە رووداوێكی هاتوچۆدا چوار كەس بوونە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وشەی ساڵی 2020 دیاریكرا

وەرگێڕی فراوانی بەریتانی تایبەت بە فەرهەنگی زمانی ئینگلیزی (كۆلینز) ئاشكرایكرد ئەو وشەیەی زۆرترین جار لە ساڵی 2020دا بەكارهێنراوە…
Total
0
Share