تەرمی پەنابەرێكی كورد گەڕێندرایەوە هەرێمی كوردستان

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بە هاوكاریی ناوەندی دەرەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تەرمی پەنابەرێكی كوردی دانیشتووی سویدیان گەڕاندەوە بۆ هەرێمی كوردستان.

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بڵاویكردووەتەوە، بە ئامادەبوونی نوێنەری دەزگای لوتكە و كەسوكاری كۆچكردوو ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 3:30خولەكی بەرەبەیان لە ڕێگای فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە تەرمی (نەجیبە هادی)ی تەمەن 48 ساڵ كە ماوەی پێنج ساڵە وەك پەنابەر دانیشتووی وڵاتی سويد لە شاری بۆرۆسە و بە نەخۆشی كتوپڕ گیانیلەدەستدابوو تەرمەكەی گەڕێندرایەوە بۆ فڕۆكەخانەی نیودەوڵەتی سلێمانی و دواتر تەرمەكەی بەرەو زێدی خۆی بۆ شاری كەركوك بەڕێكرا.

هاوكات هەر ئەمڕۆ دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ تەرمی پیاوێك لە كەناراوەكانی ئەلیكس كاریستۆس دۆزراوەتەوە كە تا ئێستا ناسنامەكەی ئاشكرانەكراوە و بەوەش ژمارەی قوربانیانی بەلەمە نووقمبووەكەی یۆنان گەیشتە 28 كەس و تا ئێستا 12 كۆچبەر رزگار كراون كە دووان لەو كۆچبەرانە كوردن و خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانن.

بابەتی پێشتر

مووچە یەكدەخرێتەوە<br>یاسایەكی نوێ ئامادەدەكرێت

بابەتی دواتر

هەرێم كەمال ئاغا: مەرج نییە دانانی سزای زیندانی بۆ هەر كەسێك كە سەربازیی زۆرەملێ نەكات تێپەڕێندرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و بڕگەیەكی كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بەپرسی ڕووبەڕووبوونەوەی لێكەوتە ئابورییە چاوەڕوانكراوەكانی جەنگی ئۆكرانیاوە. فەرمانگەی…
Total
0
Share