سەبارەت بە بڕوانامەی لەدایکبوون تەندروستیی گەرمیان هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان لەبارەی بڕوانامەی لەدایکبوون (بیان الولادە) ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە و دەڵێت، “دەبێت لەماوەی 15 رۆژدا هەستن بە دەرهێنانی بڕوانامەی لەدایکبوون”.

لە راگەیەندراوێکدا ئەو بەڕێوەبەرایەتیە ئاماژە بەوە دەکات، “ئەو هاوڵاتییانەی منداڵەکانیان لە نەخۆشخانە حکومی و تایبەتەکان لەدایکبووە، دەبێت لەماوەی 15 رۆژدا هەستن بە دەرهێنانی بڕوانامەی لەدایکبوون (بیان الولادە) بۆیان، بەپێچەوانەوە دوای ئەو ماوەیە دەبێت (حجە الولادە)یان بۆ بکرێت لەلایەن دادگاوە”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “ئەو هاوڵاتییانەی لەناو شارن و لە دەرەوەی نەخۆشخانە حکومی و تایبەتەکان منداڵەکانیان لەدایکبووە، دەبێت لەماوەی 30 رۆژدا هەستن بە دەرهێنانی بڕوانامەی لەدایکبوون بۆیان”.

سەبارەت بە لە دەرەوەی شارن تەندروستیی گەرمیان دەڵێت، “ئەو هاوڵاتییانەی کە لە دەرەوەی شارن و لە دەرەوەی نەخۆشخانە حکومی و تایبەتەکان منداڵەکانیان لەدایکبووە، دەبێت لەماوەی 45 رۆژدا هەستن بە دەرهێنانی بڕوانامەی لەدایکبوون بۆیان”.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی کاری عێراق: مووچەی ئەو کەسانە دەبڕێت کە ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرزیان هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share