مووچە یەكدەخرێتەوە
یاسایەكی نوێ ئامادەدەكرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەوڵێك هەیە لە ڕێگای پڕۆژەیاسایەكەوە لە پەرلەمان سیستمی مووچە یەكبخرێتەوە و جیاوازیی مووچە و ناعەدالەتی نەهێڵێدرێت و دەشڵێت، “هیچ زانیارییەكمان نییە كە پڕۆژەیاساكە ئەگەر پەسەند بكرێت هەرێمی كوردستان پێوەی پابەند دەبێت یاخود نا.

جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پڕۆژەیاسایەك ئامادەكراوە كە هەوڵدەدرێت سیستمێكی نوێی مووچە دابنرێت ئەو ناعەدالەتییەی لە سیستمی پێدانی مووچە هەیە نەهێڵدرێت كە وەكو ئاماژەی پێكراوە كەسانێك هەن مووچەیان زۆرە و ئەوانەی دیكە كەمە، بۆیە لە ڕێگای ئەو پڕۆژەیاسایەوە كاردەكرێت سیستمێكی نوێ ئامادەبكرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پڕۆژەیاساكە لە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە و چاوەڕواندەكرێت لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكرێت كە پڕۆژەیاساكە لەلایەن حكومەتەكەی مستەفا كازمییەوە نێردرایە پەرلەمان و تا ئێستا حكومەتی نوێ هەڵوێستی خۆی لەسەر پڕۆژەكە ڕانەگەیاندووە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی روونكردنەوەی زیاتریدا و ئاشكرایكرد، لە ڕێگای ئەو پڕۆژەیاسایەوە كاردەكرێت سیستمێكی نوێ دابنرێت، جگەلەوەش پڕۆژەكە فراوانە و زیاتر لە 118 بڕیاری حكومەتی بەعسی ڕووخاو هەڵدەوەشێنێتەوە، وتیشی، “تائێستا نازانرێت ئەگەر ئەو پڕۆژەیە پەسەند بكرێت حكومەتی هەرێم جێبەجێی دەكات یاخود پێوەی پابەند نابێت”.

بابەتی پێشتر

روونكردنەوە لەبارەی وەرگرتنی پارە لە كەسوكاری خوێندكاران لە ناوەندەكانی خوێندندا دەدرێت

بابەتی دواتر

تەرمی پەنابەرێكی كورد گەڕێندرایەوە هەرێمی كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share