بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاودەكاتەوە كە ئاسمان نیمچەهەور و پەڵە هەور دەبێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان نیمچەهەور و پەڵەهەور دەبێت پلەكانی گەرما نزیكدەبێتەوە و لەگەڵ تۆمارەكانی دوێنێ.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، سبەینێ شەممە ئاسمان بە گشتیی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە هەندێك ناوچە نیمچەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ڕۆژی پێشوو.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:-
هەولێر / 24 پلەی سیلیزی
سلێمانی / 20 پلەی سیلیزی
دهۆك / 22 پلەی سیلیزی
كەركوك / 27 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە / 23 پلەی سیلیزی
زاخۆ / 22 پلەی سیلیزی
سۆران / 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان / 29 پلەی سیلیزی