شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشكرایكرد، ئەو كوڕەی سێ ڕۆژ لەمەوبەر دایك و دوو خوشكی خۆی لە شاری بەغداد كوشت، لە هەرێمی كوردستان لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دەستگیركراوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، هەماهەنگی لە نێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم لە سەرجەم بوارەكانی ئەمنیدا كاریگەری ئەرێنی هەبوو و لەو چوارچێوەشدا هێزەكانی ئاسایشی كوردستان توانیویانە تۆمەتبارێك دەستگیربكەن كە دوو ڕۆژ لەمەوبەر دایك و دوو خوشكی لە شاری بەغداد كوشتبوو.
جێی ئاماژە بۆ كردنە، ڕووداوەكە لە ناوچەی كازمیەی باكووری بەغداد ڕوویداوە و دوای ڕووداوەكەش شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردبووەوە كەسێك دەستڕێژی گولـلەی لە ئەندامانی خێزانەكەی لە باكووری بەغدا كردووە و دواتریش بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتووە.