لە عێراق یەک بەرمیل نەوت بە  30 هەزار دینار دابەشدەکرێت

وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیاریدا لە ئەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی نەوت بکات کە نرخی هەر لیترێکی بە 150 دیناری عێراقی دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، “لە ئەمڕوە دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت بەسەر هاوڵاتیاندا لە رێگەی کارتی سووتەمەنی دیاریکراو و بەڵگەنامە فەرمییەکانەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “نرخی نەوتەکە 150 دینارە بۆ هەر لیترێک واتە بۆ هەر یەک بەرمیل نەوت 30 هەزار دینارە”.

ئەمە لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “حکومەتی عێراق بەشە نەوتی هەرێمی کوردستانی دابینکردووە، بەڵام بە نرخی زیاتر لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق، داوایان لێکردووین کە وەربگیرێت، بەڵام پێمان راگەیاندوون بەو نرخەی ئەوان دەڵێن قبوڵمان نییە، و لەهەوڵداین بۆ ئەوەی کێشەی نرخەکەش چارەسەر بکەین و هاوتا بێت لەگەڵ پارێزگاکانی تری عێراق”.

بابەتی پێشتر

مەنجەڵ و تاوە کۆنەکانی چێشتخانەکەت ملیۆنان مایکرۆ پلاستیکت بۆ دەگوازنەوە

بابەتی دواتر

شەقامی 30 مەتریی هەولێر بۆ ماوەی سێ مانگ دادەخرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی گەیشتە ئەڵمانیا

كەمێك پێش ئێستا محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتیی شاندێكی باڵای حكومەت گەیشتە شاری میونشنی ئەڵمانیا.…
Total
0
Share