هۆشداریی ژینگەیی: شەپۆلەکانی گەرما تا ساڵی 2100 زیاتر لە 90 هەزار ئەوروپی دەکوژن

ئاژانسی ژینگەی ئەوروپی هۆشداری دەدات لەوەی ئەگەر ڕێکاری گونجاو و بەپەلە نەگیرێتەبەر بۆ گۆرانکارییەکانی ئاووهەوا، تا 2100 ساڵانە دەبێتە هۆی مردنی 90 هەزار ئەوروپی.

ڕاپۆرتی ئاژانسەکە باس لەوە دەکات، کە بەبێ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست و لە ئەگەری ئەو سیناریۆیەی کە پلەی گەرمای هەسارەکە بگاتە سێ پلە تا ساڵی 2100 ساڵانە 90 هەزار هاوڵاتیی ئەوروپی گیانلەدەستدەدەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئەگەری دابەزینی پلەی گەرمای زەوی بۆ 1.5 ژمارەی مردن بۆ 30 هەزار کەس دادەبەزێت.

ئاژانسەکە دەڵێت، لە ساڵی 1980 بۆ 2020 ژمارەی ئەو ئەوروپییانەی بەهۆی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە 129 هەزار کەس بووە.

بابەتی پێشتر

بووکێک مەرجی گرێبەستی هاوسەرگیرییەکەی ئەوەیە هاوسەرەکەی تا شەو لەگەڵ هاوڕێکانیدا بمێنێتەوە

بابەتی دواتر

بڕیارێكی نوێی تاڵیبان: نابێت ژنان بچنە پاركەكان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share