بووکێک مەرجی گرێبەستی هاوسەرگیرییەکەی ئەوەیە هاوسەرەکەی تا شەو لەگەڵ هاوڕێکانیدا بمێنێتەوە

بووکێکی هیندی لە مەرجی گرێبەستی هاوسەرگیرییەکەیدا زاوای ناچارکردووە کە واژوو لەسەر مەرجێکی نامۆ بکات، ئەویش هەموو رۆژێک مانەوەیەتی لەگەڵ هاوڕێکانی تا شەو.

مەرجی بووکەکە بەو جۆرەیە کە هاوسەرەکەی هەموو رۆژێک تا کاتژمێر 9:00ی شەو لەگەڵ هاوڕێکانیدا بمێنێتەوە لە دەرەوەی ماڵەکەیان.

بیرۆکەی ئەو مەرجە نامۆیە لەلایەن هاوڕێکانی زاواکەوە دانراوە، کاتێک داوایان لە بووکەکە کردووە، لە گرێبەستی هاوسەرگیرییاندا مەرج بۆ هاوسەرەکەی دابنێت رۆژانە تا شەو لەگەڵ هاوڕێکانیدا کات بەسەرببات.

مەرجەکە بەو جۆرە هاتووە کە بووکەکە نابێت تا گەڕانەوەی هاوسەرەکەی و کاتێک لەگەڵ هاوڕێکانیدایە بە هیچ جۆرێک پەیوەندیی پێوەبکات.

گرێبەستەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هیندستان بڵاوبووەتەوە و یەکێک لە بەشداربووەکان دەڵێت، “هیوادارم کەس هاوشێوەی ئەم گرێبەستە نەکات، بۆ ئەوەی لەوە زیاتر ماف بە زاوا نەدرێت و مافی بووک پێشێلنەکرێت”.

بابەتی پێشتر

ئەمینداری نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنگرەی ئاووهەوا شەرمەزار دەبێت و وتاریکی هەڵە دەخوێنێتەوە

بابەتی دواتر

هۆشداریی ژینگەیی: شەپۆلەکانی گەرما تا ساڵی 2100 زیاتر لە 90 هەزار ئەوروپی دەکوژن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share