هونەرمەندی گۆرانیبێژ نەریمان بابان ڤیدیۆ كلیپی (باز)ی بڵاوكردەوە.
ئەو هونەرمەندە ئێوارەی ئەمڕۆ لە چەناڵی یوتیوبی خۆی ڤیدیۆ كلیپەكەی بڵاوكردەوە كە تێكستی گۆرانییەكە لەلایەن خودی هونەرمەندەوە نووسراوە و كاری میوزیكی لەلایەن شڤان كابان و ئەڤشین شوكر-یەوە بۆ كراوە.
نەریمان بابان یهكێكه له هونهرمهنده ناسراوهكانی كوردستان و خەڵکی شارى سلێمانییە، ساڵی 1983 تیپی مۆسیقای بابانی دامەزراندووە، بۆ ماوەی 10 ساڵ لەو تیپەدا بەردەوام بووە.
زیاتر لە 24 ساڵە لە ئەڵمانیا دەژی، چەندین گۆرانی و کلیپ و ئەلبوومی تایبەت بەخۆی هەیە و زۆربەیان لە ئاواز و هۆنراوەی خۆیەتی.