پەرلەمانتارێك وادەی پەسەندكردنی بودجەی 2023 ئاشكرادەكات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

دوای ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خولی یاسادانانی درێژكردەوە، پەرلەمانتارێك وادەی یەكلاكردنەوەی یاسای بودجەی ساڵی 2023 ئاشكرادەكات.

دوێنێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا وەرزی یاسادانانی دووەمی بۆ ماوەی مانگێك درێژبكاتەوە.

عەلاء حەیدەر، ئەندامی ئەنجومەنەكە رایگەیاند، بڕیاری درێژكردنەوەكە پاش ئەو راوەستانەی كاری ئەنجومەن بوو لە ماوەی رابردوودا بەهۆی ناكۆكییەكان و قەیرانی داخرانی سیاسی.

وتیشی، “بڕیارەكە لەپێناو تێپەڕاندنی یاسا گرنگەكانە، لەنێویاندا یاسای بودجە”.

“یەكلاكردنەوەی دۆسیەی بودجە لەم مانگە تێناپەڕێت” وەك ئەوەی ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی پێدا و ئەوەشی وت، پەرلەمانتارانی سەرجەم فراكسیۆنەكان سوورن لەسەر تەواوكردنی ئەو دۆسیەیە.

پێشتر سەبارەت بە ناردنی 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێم، جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تائێستا نازانین ناردنی ئەو 200 ملیار دینارە لەسەر بنەمای ڕێككەوتن بووە یاخود نا و ئەگەر پێشتر ڕێككەوتن كرابێت و بەڵێن بە بەرپرسانی هەرێم درابێت ئەوا حكومەتی عێراق پابەند دەبێت بە ناردنی ئەو 200 ملیارە تا ئەوكاتەی یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو پەسەنددەكرێت.

هۆشداریشیدا، ئەگەر شاندی هەرێم بە زووترین كات سەردانی بەغداد نەكات و حكومەت پڕۆژەیاسای بودجە بنێرێتە پەرلەمان، دواتر ناتوانرێت هیچ بڕگەیەك بۆ پڕۆژەیاساكە زیادبكرێت كە تایبەت بێت بە پشكی هەرێمی كوردستان لە پڕۆژەكە و دواجار هەرێمی كوردستان زەرەرمەند دەبێت.

بابەتی پێشتر

لاهور جەنگی بورهان و پارتی چیتر پێویستییان بە شاردنەوەی تەباییەكەیان نەماوە

بابەتی دواتر

نەریمان بابان ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای فیدراڵی دانیشتنی تایبەت بە دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ سەرۆك كۆماری دواخست

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، دانیشتنى یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى دەستوورینەبوونی دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری دواخست. ئەمڕۆ چوارشەممە…
Total
0
Share