شارەوانیی سلێمانی: یەكتربڕی باخی بەختیاری یەكێكە لە پڕۆژە گرنگەكانی سلێمانی

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، شەقامی لاوەكی بە ئاراستەی ڕۆیشتن بەرەو تاسڵوجە قیرتاوكرا كە یەكتربڕی باخی بەختیاری یەكێكە لە پڕۆژە گرنگەكانی شاری سلێمانی.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە بەردەوامی كاركردن، لە پڕۆژەی یەكتربڕی باخی بەختیاری ئەمڕۆ چوارشەممە، شەقامی لاوەكی بە ئاراستەی ڕۆیشتن بەرەو تاسڵوجە قیرتاوكرا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “پڕۆژەی یەكتربڕی باخی بەختیاری بە یەكێك لەپڕۆژە ستراتیژیی و گرنگەكانی شاری سلێمانی دادەنرێت و بە تەواوبوونیشی گرفتی ئاستەنگی هاتوچۆ و قەرەباڵغی ئۆتۆمبێل بە تەواوی و بە هەموو ئاراستەكاندا چارەسەردەكات و جێی خۆیەتی دەستخۆشی لە كۆمپانیای جێبەجێكار و تیمی سەرپەرشتیاریی شارەوانی بكەین كە ماندوونەناسانە كارەكانیان جێبەجێدەكەن”.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر ژنێك بە تۆمەتی بازرگانی و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا

بابەتی دواتر

دڵێكی بەخشراو 32 ساڵ ژیان بە پیاوێك دەبەخشێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share