یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كارمەندانی تەندروستی دروستدەكرێت

سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، ژمارەیەك یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كارمەندانی تەندروستی دروستدەكرێن كە بە شێوەی قیستی درێژخایەن دەتوانن سوودمەندببن.

هاوژین عوسمان سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا پڕۆژەی ئاسۆی گەش لە شاری سلێمانی بۆ كارمەندانی تەندروستی جێبەجێكرا، بەڵام بەهۆی پاشەكەوت و قەیرانی داراییەوە بەشێك لە كارمەندانی تەندروستی نەیانتوانی قیستەكان بدەن و هاوڵاتییان بەشدارییان لە پڕۆژەكەدا كرد.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەشێكی پڕۆژەكە ماوە لە بەرژەوەندیی كارمەندانی تەندروستی جێبەجێبكرێت كە بریتییە لە دروستكردنی چەند یەكەیەكی نیشتەجێبوونی دیكە كە سێ بۆ چوار باڵەخانەی 10 نهۆمی دروستدەكرێت لە كاتێكدا قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكە باڵەخانەكان سێ نهۆمی بوون و ئێستا بە كوالێتییەكی باشتر و بە 10 نهۆمی دروستدەكرێن.

ئاشكرایكرد، بەشێكی زۆری ڕێكارە كارگێری یاساییەكانی تەواو بوون و دوای ڕەزامەندیدان هەنگاوەكانی پڕۆژەكە دەستپێدەكات كە پێشتر نرخی یەكەیەكی نیشتەجێبوون بۆ كارمەندانی تەندروستیی لە پڕۆژەی ئاسۆی گەش 54 هەزار و 500 دۆلار بووە و تا ئەو كاتەی سوودمەندبوو كلیل وەردەگرێت دەبێت 37 هەزار دۆلار بدات و ئەوەی دەمێنێتەوە بە قیستی درێژخایەن وەردەگيرێتەوە و هەر گۆڕانكارییەكیش لەو پڕۆژەیە بكرێت بە هەمان نرخ یەكەكان بە كارمەندانی تەندروستی دەدرێن.

بابەتی پێشتر

هۆشداری دەدرێت<br>هەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراق بێبەشدەكرێت؟

بابەتی دواتر

سەرچاوەکانی ئاو: یەدەگی ئاو بە ڕێژەی 12% کەمبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ڤیدیۆ.. كۆماندۆی كوردستان نەخۆشێكیان لە سلێمانییەوە گەیاندەوە گەرمیان كە توانای گواستنەوەی بە وشكانیدا نەبوو

تیمی پزیشكی و فڕۆكەوانیی كۆماندۆی كوردستان نەخۆشێكیان لە نەخۆشخانەی سووتاویی سلێمانییەوە گەیاندەوە گەرمیان كە توانای گواستنەوەی بە وشكانیدا…
Total
0
Share