میدیاكان: سوپای توركیا ئامادەیە بۆ هێرشی زەمینی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان

ئامادەكارییەكان بۆ هێرشی زەمینیی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان لە كۆتاییەكەی نزیكدەبێتەوە و بەپێی میدیاكان تەنها بڕیاری سەرۆكی وڵاتەكەی ماوە.

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەكی توركیی ئاگادارەوە رایگەیاند، سەرجەم ئامادەكارییەكان تەواوبوون، لەئێستادا ئەوەی پێویستە بڕیارێكی سیاسییە.

سەرچاوەیەكی دیكە ئاماژەی بەوەكرد كە ئامادەكاریی كۆتایی پێویستی بە چەند رۆژێكی دیكە هەیە. ئەوەشی وت، “هیچ شتێكی وای نەماوە بەر لە دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكە. لەئێستادا وەستاوەتەوە لەسەر بڕیاری سەرۆك”.

بەپێی سەرچاوەكانی رۆیتەرز، ئامانجەكانی ئۆپەراسیۆنەكە شارەكانی منبج، كۆبانێ و تەل رەفعەت دەبن.

ئاماژەشیان بەوەكردووە كە بڕیاری دەستپێكردنەكە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی حكومەتدا دەدرێت.

لە 20ی ئەم مانگەوە هێرشی ئاسمانیی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان و چەند ناوچەیەك لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكردووە.

پێشتر وەزارەتی دەرەوەی روسیا هۆشداریدا و رایگەیاند، ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە زیاتردەكات و دەبێتەهۆی زیادبوونی چالاكییە تیرۆرستییەكان.

بابەتی پێشتر

بە ڤیدیۆ.. خوێندنگەیەك هەرەسیهێنا و رووخا

بابەتی دواتر

منداڵێک بە کلکێکی شەش سانتیمییەوە لەدایکبوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماڵی پێشمەرگەیەك سووتا

لە كەركوك ئاگر لە ماڵی پێشمەرگەیەك كەوتەوە و بەشێك لە ماڵەكەیان سووتا. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك…
Total
0
Share