سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان: نازانین چارەنووسمان چی لێدێت

سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان رایگەیاند، پرۆژەی رووناکی ئەو گرێبەستەی لەگەڵ ئێمە هەیبوو هەڵیوەشاندووەتەوە، نازانین چارەنووسمان چی لێدێت.

عوسمان محەمەد سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پرۆژەی رووناکی پەیوەندییان بە ژمارەیەک لە خاوەن مۆلیدەکانەوە کردووە و وتوویانە کۆتاییان بەو گرێبەستە هێناوە کە بۆ ماوەی شەش مانگ واژۆیان کردبوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، نە ئەوەتا پێمان بڵێن مۆلیدەکان لابەن، نە ئەوەتا مۆلیدەکان کارپێبکەینەوە و لەم نێوەندەدا نازانین چیبکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share