مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا زەوییان پێدەدرێت و سەرۆك وەزیران رەزامەندیی دەربڕی.
ئەمڕۆ دووشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، داواكاریی دابەشكردنی زەویی بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پارێزگای دیالەی پەسەندكرد.
بەپێی نووسراوی داواكارییەكە، زەویی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە سنووری پارێزگای دیالە دیاریدەكرێت و لە ماوەكانی داهاتوودا زەوییەكان دابەشدەكرێن.