قائیمقامیەتی هەڵەبجە: سێ كارگە داخران

قائیمقامیەتی هەڵەبجە بڵاویكردووەتەوە، چەند كارگەیەكی ئاوی هەنار و تەكاندنی هەنار بەهۆی پابەندنەبوونیان بە مەرج و ڕێنماییەكانەوە داخران.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی هەڵەبجە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، هەریەك لە كارگەی هەناری هەورامان، كارگەی هەناری هەڵەبجە یەك، كارگەی هەناری هەڵەبجە دوو بەهۆی پابەندنەبوونیان بە مەرج و ڕێنماییەكانەوە داخراون.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە درێژەی كاروچالاكییەكانی لیژنەی هاوبەشی قائیمقامیەتی هەڵەبجە سەردانی چەندین كارگەی ئاوی هەناری و تەكاندنی هەنار كرا، بە مەبەستی بەدواداچوونی بەردەوام بۆ جێبەجێكردن و پێدانی ڕێنمایی لیژنەكەمان، لە ئەنجامدا سێ كارگە داخران كە مۆڵەتیان نەبووە بەدەر لەڕێنمایی لیژنەكان كاریان دەكرد داخران تا وەكو ڕێنمانی لیژنەكە جێبەجێدەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار: کارکردن لە شەقامی کوردستان بەردەوامی هەیە و لە قیرتاوکردن نزیکدەبێتەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار بڵاویکردەوە، پڕۆژەی دروستکردنی شەقامێکی 50 مەتری لەشاری کەلار لەجێبەجێکردندایە و لە ئێستاشدا بەشێکی شەقامە لەقۆناغی…
Total
0
Share