ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (15)ی خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر تۆتنهام هۆتسپێرز تۆمارکرد.
تۆتنهام له یاریگای “تۆتنهام هۆتسپێرز” میوانداریی لیڤه‌رپوڵی کرد، یارییه‌که به ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێک له به‌رژه‌وه‌ندیی یاریزانانی یۆرگن کلۆپ کۆتاییهات.
گۆڵه‌که‌ی “سپێرز” له خوله‌کی 70 له‌لایه‌ن هاری که‌ینه‌وه تۆمارکرا، گۆڵه‌کانی “ڕێدز” له خوله‌که‌کانی 11 و 40 له‌لایه‌ن محه‌ممه‌د سه‌ڵاحه‌وه تۆمارکران.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌که، لیڤه‌رپوڵ به کۆکردنه‌وه‌ی 19 خاڵ چووه پله‌ی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی پریمه‌رلیگ، تۆتنهامی ڕکابه‌ریشی به 26 خاڵه‌وه چووه پله‌ی چواره‌م و چانسی گرتنه‌وه‌ی پله‌ی سێیه‌می له‌ده‌ستدا.