بایرن توورەیە و تۆڵە لە بەرشلۆنە دەکاتەوە

توورەیی باڵی بەسەر ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی یانەی بایرن میونشن-دا کێشاوە، هۆکارەکەش بۆ ڕێککەوتنی زارەکی نێوان یانەی بەرشلۆنە و ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی دەگەڕێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، سەرۆکی بایرن میونشن و ئەندامانی کارگێڕیی ئەو یانەیە لە هەڵسوکەوتی ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە توورەن، هۆکارەکەش بۆ ڕێککەوتنی ژێر بەژێری ستافی لاپۆرتا و ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی دەگەڕێینەوە.

بەپێی زانیارییەکان، بەرپرسانی بایرن بڕیاریانداوە بە هەمانشێوە تۆڵە لە یانەی بەرشلۆنە بکەنەوە و دەست بە دانوستاندن لەگەڵ عوسمان دێمبیلی فەرەنسی بکەن، کە بۆندەکەی کۆتاییدێت و تاوەکو ئێستا سەرکەوتوو نەبوون لە نوێکردنەوەی.

سەرچاوەکان پێیان وایە، لیڤاندۆڤسکی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە ڕێککەوتنی کردووە، ئەو هەنگاوەش هانیداوە ئۆفەرە نوێیەکانی بایرن ڕەت بکاتەوە.

سەرۆکی بایرن، هێربەرت هاینەر جەختی کردووەتەوە، کە دەستبەرداری هێرشبەرە پۆڵەندییەکە نابێت تاوەکو لە هاوینی 2023 گرێبەستەکەی کۆتایی دێت.

بابەتی پێشتر

بەهێزترین خۆڵبارین لە مێژووی نوێدا

بابەتی دواتر

پاش ڕفاندنی.. تەرمی شوانێک دەدۆزرێتەوە و سەری لە لاشەی کراوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share