ژمارەیەك قاچاخچیی نەوت و بەنزین دەستگیركران

زیاتر لە 200 هەزار لیتر بەنزین و نەوتی سپی كە بە قاچاخ دەبران دەستیان بەسەردا گیرا و “قاچاخچییەكان” دەستگیركران.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، هێزەكانیان دەستیانگرتووە بەسەر 11 تانكەری گواستنەوەی سووتەمەنی و سێ گۆڕەپانی ئەمباركردنی سووتەمەنیدا، كە بە سەرجەمیانەوە زیاتر لە 200 هەزار لیتر بەنزین و گازوایل و نەوتی سپییان تیادابوون.

بەپێی راگەیەندراوی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئەندامانی باندێكی گەورەی بەقاچاخبردنی سووتەمەنی دەستگیركراون كە لە دیالە، سەڵاحەدین، بەسڕە و بەغداد كاریان قاچاخچێتیكردن بە بەنزین و نەوت و گازوایل بووە و دەڵێت، “مانگانە 75 ملیۆن لیتر سووتەمەنی بە شێوەی قاچاخ دەبرێن و دەفرۆشرێن”.

بابەتی پێشتر

چارەنووسی حیجاب لە تورکیا

بابەتی دواتر

ئاسایشی سلێمانی: دوو چەكداری تیرۆریست لە سەنگاو كوژران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share