سەرۆك كۆمار گەیشتە میسر

لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق گەیشتە شەرەم شێخی میسر.

بۆ بەشداریكردن لە كۆنگرەی لوتكەی ئاووهەوای جیهان، لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە بەرەو شاری شەرەم شێخی میسر بەڕێكەوت.

نووسینگەی میدیایی سەرۆك كۆماری عێراق دەڵێت، سەرۆك كۆمار بە سەرۆكایەتیی شاندێكی فەرمی سەردانی میسر دەكات و وتارێك لە كۆنگرەی لوتكەی ئاووهەوای جیهان پێشكەشدەكات.

بڕیارە لە كۆنگرەی لوتكەی ئاووهەوای جیهاندا كە لە شەرەم شێخ بەڕێوەدەچێت، ئاڵنگارییەكانی ئاووهەوا و گۆڕانكارییەكانی ژینگەی عێراق و وڵاتان تاوتوێبكرێن، لەوانە وشكەساڵی و بەبیابانبوون و وشكبوونەوەی سەرچاوەكانی ئاو و قەتیسبوونی گەرما و پیسبوونی ژینگە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئەستۆن ڤێلا بە سێ گۆڵ لە یونایتدی بردەوە

بابەتی دواتر

حكومەتی هەرێم پلەی بەشێكی دیكەی كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆی بەرزكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم: سبه‌ینێ به‌شێوه‌ى پچڕپچڕ باران ده‌بارێت

كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینیده‌كات، سبه‌ینێ پێنجشەممە باران به‌شێوه‌ى پچڕپچڕ ببارێت. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای سبەینێی شارەکانی…
Total
0
Share