بڕیار لەسەر كەمكردنەوەی نرخی كارتی مۆبایل دەدرێت

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، ڕایدەگەیەنێت، سەرقاڵی ئامادەكردنی پڕۆژەیەكن بۆ هەرزانكردنی نرخی كارتی مۆبایل و گەڕاندنەوەی نرخەكەی هاوشێوەی پێشتر.

هیام ئەلیاسری وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی عێراق، ڕایگەیاند، “لە وەزارەت سەرقاڵی ئامادەكردنی پڕۆژەیەكین بۆ هەرزانكردنی نرخی كارتی مۆبایل و گەڕاندنەوەی نرخەكەی هاوشێوەی پێشتر”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە نزیكترین كاتدا ئەو پڕۆژەیەی ئامادەدەكرێت دەخرێتە ناو پڕۆژەیاسای بودجەوە كە لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەندبكرێت بەرلەوەی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023 بنێرێتە پەرلەمان و دەنگی لەسەر بدرێت.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ دێربیی لەندەنی لە چێڵسی بردەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) پاریس سان جێرمان سێ خاڵی لە لۆریان داماڵی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ کوژرانی خۆپیشاندەرێک و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکەی ڕاگەیاند

لە گۆڕەپانی تەحریری بەغداد لەکاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەرامبەر ئاشکرانەکردنی ئەو کەسانەی خۆپیشاندەران و چالاکوانانی عێراقییان کوشتووە بەناونیشانی…
Total
0
Share