مانچینی سێ هەڵبژاردە دەپاڵێوێت بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی مۆندیال

ڕۆبەرتۆ مانچینی ڕاهێنەری ئیتاڵیا پێیوایە یارییەكەیان بەرامبەر ئینگلتەرا قورسە و پێویستیان بەوەیە ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن تا بتوانن ڕكابەری بەرامبەرەكەیان بكەن.

ئەمشەو كاتژمێر 9:45 خولەك ئیتاڵیا لەدەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی ئینگلتەرا دەبێتەوە.

ئیتاڵیا پێشەنگی كۆمەڵەكەی گرتوە بە چوار خاڵ و ئینگلتەراش یەك خاڵی هەیە و چوارەمە.

مانچینی ئاماژەی بەوەدا كە ئەوان دەیانەوێت تیپێكی لاو دروستبكەن و گۆڕانكاری لە عەقڵیەتی كاركردنیان بكەن.

وتیشی: پێموایە هەریەك لە هەڵبژاردەكانی ئینگلتەرا و ئەڵمانیا و ئیسپانیا پاڵێوراون بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی مۆندیالی 2022ی قەتەر.

بابەتی پێشتر

لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکدا کارمەندێکی ئاسایشی سلێمانی کوژرا

بابەتی دواتر

مانێ بەهەموو شتێك ڕازییە، تەنها دەیەوێت بڕوات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share