جۆرێك نوقڵ كە لە شێوەی جگەرە دروستكراوە دەفرۆشرێتە منداڵان

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە بڵاویكردووەتەوە، جۆرێك نوقڵ لە ماركێتەكاندا دەستیبەسەردا گیرا كە لە شێوەی جگەرە دروستكراوە و بە منداڵان فرۆشراوە، هاوكات ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو كەسانەش دەیگرێتەبەر كە هێناویانەتە شارەكەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێدا هاتووە، دوای ئەوەی ئاگاداركراینەوە لە بوونی جۆرێك نوقڵ لە ماركێتەكاندا كە لە شێوەی جگەرەدا دروستكرابوو و بە ڕێگای قاچاغ هێندراوەتە شارەكە و دەستبەجێ و هەر ئەمشەو بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی و لێپرسراوی چاودێری و سەلامەتی خۆراك سەردانی چەند شوێنێكی گومانلێكراویان كرد و دەستیانگرت بەسەر بڕێكی زۆر لەو كاڵایەدا و سزای ئەو كەسانەش دەدرێت كە ئەو كاڵایەیان هێناوەتە ناو شاری هەڵەبجەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “پێویستە باوكان دایكان زیاتر ئاگاداری منداڵەكانیان بن و لەهەر جێگایەك هەر شتێكی گومانلێكراویان بینی دەست بەجێ تیمەكانمان ئاگاداربكەنەوە”.

بابەتی پێشتر

فێستیڤاڵی شانۆی کەرکوک ئاڵۆزیی تێکەوت

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ بردنه‌وه‌ی له‌ ئه‌لمیریا کرده‌ دیاریی ماڵئاوایی پیکێ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share