كەریم عەلی: نەوتی سپی دابیننەكرێت زستانی ئەمساڵ نرخی غاز بەرزدەبێتەوە

سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ئەنجومەنی پارێزگاوە داوامانكردووە ئەو بڕە غازەی بۆ پارێزگاكە دابیندەكرێت زیادبكرێت و هۆشداریش دەدات ئەگەر بۆ زستانی ئەمساڵ نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییان دابیننەكرێت ئەوا نرخی غازی ماڵان بەرزدەبێتەوە.

كەریم عەلی سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئێستا ڕۆژانە 230 تۆن غاز بۆ سلێمانی دابیندەكرێت، لە كاتێكدا پێویستمان بە 500 تۆن غاز هەیە و لە ئەنجومەنی پارێزگاوە داوامانكردووە ئەو بڕە زیادبكرێت، جگەلەوەش نەوتی سپی كە بڕیارە بە هاوڵاتییان بدرێت گرانە و بەشێكی هاوڵاتییان ئامادە نەبوون وەریبگرن.

ئاشكراشیكرد، بۆ وەرزی زستانی ئەمساڵ كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا كەمدەكات و نەوتیش گرانە و بەهۆی كەمیی بڕی غاز كە بۆ سلێمانی دەكرێت لە وەرزی زستاندا قەیرانی كەمیی غاز سەرهەڵدەدات و ئەگەر نەوتی سپی دابیننەكرێت بە دڵنیاییەوە نرخی غاز بەرزدەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

فرۆشی فێستیڤاڵی بازاڕی گەرمیان 1 ملیار و 400 ملیۆن دینار بووە

بابەتی دواتر

وێنەیەک ماوەی 75 ساڵە بە سەروخوار هەڵواسراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆرتاڵی ڤێزای ئەلیكترۆنی راگەیەندرا

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی راسپاردە رایدەگەیەنێت، هەنگاوەكان بۆ بە ئەلیكترۆنیكردنی خزمەتگوزارییەكان بەردەوامن. لە راگەیەندراوەكەی حكومەتی راسپاردەدا هاتووە،…
Total
0
Share